بانگەواز بۆ پێشکەشکردنی داواکاری
بۆ خوێندکارانی رۆژنامەوانی و رۆژنامەوانە سەرەتاییەکان
لە چوارچێوەی پرۆژەی مکانتی ، کە لایەن ئەژانسی فەرەنسی بۆ گەشەپێدانی میدیایی و بە هاوبەشی لەگەڵ رێکجراوی فەرەنسی یارمەتی مرۆیی و رۆژنامەوانی و بە پاڵپشتی وەزارەتی ئەوروپا و کاروباری دەرەوەی فەرنسا ئەنجام دەدرێت، سێ زنجیرە خوولی راهێنانی تایبەت بۆ قوتابیانی بەشی رۆژنامەگەری و رۆژنامەنووسە سەرەتاییەکان ئامادە کراون
خوولی راهێنانی یەکەم ١: یاساکانی رۆژنامەگەری و مافی رۆژنامەوانی
ئامانج:
ئامانجی ئەم خوولە بۆ ناساندنی مافی رۆژنامەگەرانی ئایندەیە بۆ ناساندنی مافەکانیان و ئەو بەرەنگاربووانەی کە لە شوێنی کارکردنیاندا رووبەروویان دەبنەوە.. راهێنانەکە یاسا و چاکسازیەکانی رابردوو و ئێستا پێشکەش دەکات و کاردەکات بۆناساندنی ئەورێکخراوانەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان پاڵپشتی ژنە رۆژنامەنوسە کان دەکەن.
مەرجی پێشکەشکردن: ئەم خوولە تایبەتە بە خوێندکارانی مێینە کە لە راگەیاندن دەخوێنن \یان دەرچووی بەشی راگەیاندنن\ یان کاری رۆژنامەوانیان تازە دەست پێکردوە و دانیشتووی وڵاتی عێراق و هەرێمی کوردستانن.
ئەم خوولە بە زمانی عەرەبی دەبێت لەگەڵ وەرگێڕانی راستەوخۆ بۆ زمانی کوردی.
لە رۆژی هەینی کە دەکاتە ٢٧ ی تشرینی دووەم تا رۆژی دووشەم کە دەکاتە ٣٠ ی تشرینی دووەم ٢٠٢٠
لە کوێ و چۆن: ئەم خوولە بە شێوازی ئۆن لاین و بەتێکڕای ١٦ کاتژمێری تەواو لە ماوەی چوار رۆژدا ئەنجام دەدرێت.
بەرواری کۆتایی بۆ پێشکەش کردن: رۆژی دووشەممە کە دەکاتە ٢٣ی تشرینی دووەم ٢٠٢٠
تکایە خوتان لێرە تۆمار بکەن
خوولی راهێنانی دووەم ٢: سەرەتایەک بۆ رۆژنامەگەری لێکۆڵینەوەیی و پێوەرەکانی یەکسانی جێندەری
ئامانج:
ئەم خوولە فێری بنەما سەرەکیەکانی رۆژنامەوانی لێکۆڵینەوەیت دەکات کە پێویستە بۆرووماڵکردنی ئەو بابەتانەی پەیوەستن بە جۆری کۆمەڵایەتی، بە پێی ئەم رێکارانەی لای خوارەوە
چۆنیەتی کۆکردنەوەی داتاکان و کارکردن لەگەڵ سەرچاوەی بەڵگەنامە سەرەکیەکان
چۆنیەتی پاراستنی سەرچاوەکان و ڕەچاوکردنی ئێتیکی ڕۆژنامەوانی
چۆنیەتی چاوپێکەوتن لەگەڵ ئەو ژنانەی رووبەرووی توندوتیژیی بوونەتەوە
مەرجی پێشکەشکردن: ئەم خوولە تایبەتە بە خوێندکارانی مێینە کە لە راگەیاندن دەخوێنن \یان دەرچووی بەشی راگەیاندنن\ یان کاری رۆژنامەوانیان تازە دەست پێکردوە و دانیشتووی وڵاتی عێراق و هەرێمی کوردستانن.
ئەم خوولە بە زمانی عەرەبی دەبێت لەگەڵ وەرگێڕانی راستەوخۆ بۆ زمانی کوردی.
لە رۆژی پێنج شەم کە دەکاتە ١٠ ی کانونی یەکەم و رۆژی هەینی کە دەکاتە ١١ ی کانونی یەکەم ٢٠٢٠
لە کوێ و چۆن: ئەم خوولە بە شێوازی ئۆن لاین و بەتێکڕای ١٦ کاتژمێری تەواو لە ماوەی چوار رۆژدا ئەنجام دەدرێت..
بەرواری کۆتایی بۆ پێشکەش کردن: ٢٥ی تشرینی دووەم ٢٠٢٠
تکایە خوتان لێرە تۆمار بکەن
خوولی راهێنانی سێ یەم ٣: سەرەتایەک بۆ تێگەیشتنی چەمکەکانی یەکسانی جێندەری
ئامانج: ئەم خوولە بۆ فێرکردنێکی تیۆرییانەی چەمکەکانی پەیوەست بە یەکسانی جێندەریی و ئەو تووندوتیژیانەی بە هۆی جیاوازی رەگەزییەوە تووشی ژنانی رۆژنامەوان دەبێتەوە و باس لە رۆڵی میدیاکان پەیوەست بەم دیاردانە دەکات
مەرجی پێشکەشکردن: ئەم خوولە تایبەتە بە خوێندکارانی مێینە کە لە راگەیاندن دەخوێنن \یان دەرچووی بەشی راگەیاندنن\ یان کاری رۆژنامەوانیان تازە دەست پێکردوە و دانیشتووی وڵاتی عێراق و هەرێمی کوردستانن.
بەشی یەکەم
زمان: عەرەبی
ماوە: رۆژی دووشەم کە دەکاتە ٢٥ ی تشرینی دووەم و رۆژی سێ شەم کە دەکاتە ٢٦ ی تشرینی دووەم ٢٠٢٠
لە کوێ و چۆن: ئەم خوولە بە ئۆن لاین و بەتێکڕای ٨ کاتژمێری تەواو بەرێوە دەچێت.
بەشی دووەم
زمان: کوردی
ماوە: رۆژی پێنج شەم کە دەکاتە ٢٥ ی تشرینی دووەم و رۆژی هەینی کە دەکاتە ٢٦ ی تشرینی دووەم ٢٠٢٠
لە کوێ و چۆن: ئەم وۆرکشۆپە لە بە ئۆن لاین و بە کۆی ٨ کاتژمێری تەواو بەرێوە دەچێت.
کاتی کۆتایی بۆ پێشکەش کردن بۆهەردوو بەشی یەکەم و دووەمی خوولەکە: ٢٢ ی تشرینی دووەم ٢٠٢٠
تکایە خوتان لێرە تۆمار بکەن