top of page

بانگەواز بۆ پێشکەشکردنی داواکاری

بۆ خوێندکارانی رۆژنامەوانی و رۆژنامەوانە سەرەتاییەکان

لە چوارچێوەی پرۆژەی مکانتی ، کە لایەن ئەژانسی فەرەنسی بۆ گەشەپێدانی میدیایی و بە هاوبەشی لەگەڵ رێکجراوی فەرەنسی یارمەتی مرۆیی و رۆژنامەوانی و بە پاڵپشتی وەزارەتی ئەوروپا و کاروباری دەرەوەی فەرنسا ئەنجام دەدرێت، سێ زنجیرە خوولی راهێنانی تایبەت بۆ قوتابیانی بەشی رۆژنامەگەری و رۆژنامەنووسە سەرەتاییەکان ئامادە کراون

خوولی راهێنانی یەکەم ١: یاساکانی  رۆژنامەگەری و مافی رۆژنامەوانی

ئامانج:

 ئامانجی ئەم خوولە بۆ ناساندنی مافی رۆژنامەگەرانی ئایندەیە بۆ ناساندنی مافەکانیان و ئەو بەرەنگاربووانەی کە لە شوێنی کارکردنیاندا رووبەروویان دەبنەوە.. راهێنانەکە یاسا و چاکسازیەکانی رابردوو و ئێستا پێشکەش دەکات و کاردەکات بۆناساندنی ئەورێکخراوانەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان پاڵپشتی ژنە رۆژنامەنوسە کان دەکەن.

مەرجی پێشکەشکردن: ئەم خوولە تایبەتە بە خوێندکارانی مێینە کە لە راگەیاندن دەخوێنن \یان دەرچووی بەشی راگەیاندنن\ یان کاری رۆژنامەوانیان تازە دەست پێکردوە و دانیشتووی وڵاتی عێراق و هەرێمی کوردستانن. 

ئەم خوولە بە زمانی عەرەبی دەبێت لەگەڵ وەرگێڕانی راستەوخۆ بۆ زمانی کوردی.

لە رۆژی هەینی کە دەکاتە ٢٧ ی تشرینی دووەم تا رۆژی دووشەم کە دەکاتە ٣٠ ی تشرینی دووەم ٢٠٢٠

لە کوێ و چۆن: ئەم خوولە بە شێوازی ئۆن لاین و بەتێکڕای ١٦ کاتژمێری تەواو لە ماوەی چوار رۆژدا ئەنجام دەدرێت.

بەرواری کۆتایی بۆ پێشکەش کردن: رۆژی دووشەممە کە دەکاتە ٢٣ی تشرینی دووەم ٢٠٢٠

 

تکایە خوتان لێرە تۆمار بکەن

خوولی راهێنانی دووەم ٢: سەرەتایەک بۆ رۆژنامەگەری لێکۆڵینەوەیی و پێوەرەکانی یەکسانی جێندەری

 

ئامانج:

 ئەم خوولە فێری بنەما سەرەکیەکانی رۆژنامەوانی لێکۆڵینەوەیت دەکات کە پێویستە بۆرووماڵکردنی ئەو بابەتانەی پەیوەستن بە جۆری کۆمەڵایەتی، بە پێی ئەم رێکارانەی لای خوارەوە

چۆنیەتی کۆکردنەوەی داتاکان و کارکردن لەگەڵ سەرچاوەی بەڵگەنامە سەرەکیەکان

چۆنیەتی پاراستنی سەرچاوەکان و ڕەچاوکردنی ئێتیکی ڕۆژنامەوانی

چۆنیەتی چاوپێکەوتن لەگەڵ ئەو ژنانەی رووبەرووی توندوتیژیی بوونەتەوە

مەرجی پێشکەشکردن: ئەم خوولە تایبەتە بە خوێندکارانی مێینە کە لە راگەیاندن دەخوێنن \یان دەرچووی بەشی راگەیاندنن\ یان کاری رۆژنامەوانیان تازە دەست پێکردوە و دانیشتووی وڵاتی عێراق و هەرێمی کوردستانن.

ئەم خوولە بە زمانی عەرەبی دەبێت لەگەڵ وەرگێڕانی راستەوخۆ بۆ زمانی کوردی.

لە رۆژی پێنج شەم کە دەکاتە ١٠ ی کانونی یەکەم و رۆژی هەینی کە دەکاتە ١١ ی کانونی یەکەم ٢٠٢٠

لە کوێ و چۆن: ئەم خوولە بە شێوازی ئۆن لاین و بەتێکڕای ١٦ کاتژمێری تەواو لە ماوەی چوار رۆژدا ئەنجام دەدرێت..

بەرواری کۆتایی بۆ پێشکەش کردن: ٢٥ی تشرینی دووەم ٢٠٢٠

 

تکایە خوتان لێرە تۆمار بکەن

 

خوولی راهێنانی سێ یەم ٣: سەرەتایەک بۆ تێگەیشتنی چەمکەکانی یەکسانی جێندەری

ئامانج:  ئەم خوولە بۆ فێرکردنێکی تیۆرییانەی چەمکەکانی پەیوەست بە یەکسانی جێندەریی و ئەو تووندوتیژیانەی بە هۆی جیاوازی رەگەزییەوە تووشی ژنانی رۆژنامەوان دەبێتەوە و باس لە رۆڵی میدیاکان پەیوەست بەم دیاردانە دەکات

مەرجی پێشکەشکردن: ئەم خوولە تایبەتە بە خوێندکارانی مێینە کە لە راگەیاندن دەخوێنن \یان دەرچووی بەشی راگەیاندنن\ یان کاری رۆژنامەوانیان تازە دەست پێکردوە و دانیشتووی وڵاتی عێراق و هەرێمی کوردستانن.

بەشی یەکەم

زمان: عەرەبی

ماوە: رۆژی دووشەم کە دەکاتە ٢٥ ی تشرینی دووەم و رۆژی سێ شەم کە دەکاتە ٢٦ ی تشرینی دووەم ٢٠٢٠

لە کوێ و چۆن: ئەم خوولە بە ئۆن لاین و بەتێکڕای ٨ کاتژمێری تەواو بەرێوە دەچێت.

بەشی دووەم

زمان: کوردی

ماوە: رۆژی پێنج شەم کە دەکاتە ٢٥ ی تشرینی دووەم و رۆژی هەینی کە دەکاتە ٢٦ ی تشرینی دووەم ٢٠٢٠

لە کوێ و چۆن: ئەم وۆرکشۆپە لە بە ئۆن لاین و بە کۆی ٨ کاتژمێری تەواو بەرێوە دەچێت.

کاتی کۆتایی بۆ پێشکەش کردن بۆهەردوو بەشی یەکەم و دووەمی خوولەکە: ٢٢ ی تشرینی دووەم ٢٠٢٠

 

تکایە خوتان لێرە تۆمار بکەن

 

bottom of page