top of page
Capture d’écran 2021-12-09 à 12.01.03.png
Capture d’écran 2021-12-02 à 09.16.11.png

سیمیناری   

دەنگی ژنان بە بێسنوور لە عێراق و سوریا

١٢ و١٣ ی دیسەمبەر ٢٠٢١

بەشێوەی مەیدانی لە شاری هەولێر و بە پرۆگرامی زووم، بە زمانەکانی ئینگلیزی، عەرەبی، کوردی)

 

پەرەپێدانی یەکسانیی جێندەریی لە ڕێگەی ڕۆژنامەوانییەوە

لە چوارچێوەی پرۆژەی دەنگی ژنان بەبێ سنوور، پەرەپێدانی مافی مرۆڤ و یەکسانیی جێندەریی لە رێگەی ڕۆژنامەوانیی لە ناوچە جێناکۆکەکان، خۆشحاڵین بە ئەنجامدانی سیمینارێک بۆ ژنە رۆژنامەنووسەکانی سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و سوریا. ئه‌م دانیشتنه‌ بە پاڵپشتی دارایی باڵوێزخانەی فەڕەنسی لە بەغدا، رێکخراوی UNFPA  لە عێراق و UNHCRلە عێراق، رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌منستی و هەروەها سکوڵی فۆتۆجۆرناڵیزمی( فرەیمینگ). 

 

سیمیناره‌کە دەستپێشخەری ڕێکخراوی هاوکاری مرۆیی و رۆژنامەوانی AHJە، کە ڕێکخراوێکی قازانج نەویستە و لە فەڕەنسا دامەزراوە بۆ یارمەتیدانی قوربانییانی جەنگ و جیاکاریی بە تایبەت ژنانی ناوچە جێناکۆکەکان یاخود ئەوانەی کە کۆچیان کردووە  بۆ فەڕەنساو وڵاتەکانی دیکە و هەلی فێربوونی رۆژنامەوانیی و هونەرەکانیان بۆ دەڕەخسێنێت و دەنگیان بیستراو دەکات. 

 

ڕێکخراوی ئاژ ئامانجی پەرەپێدانی مافی مرۆڤە بە بەهێزکردنی ژنانی ناوچە جێناکۆکەکان لەڕێگەی ڕۆژنامەوانییەوە، کە ڕێیان پێدەدات خۆیان ئازادبکەن لە بینینی ڕۆڵی قوربانیی، بەمەش کارەکانمان هانی ژنان دەدات کە مافەکانیان بقۆزنەوەو یەکسانیی جێندەریی برەوپێبدەن.

 

دەستپێشخەریی دەنگی ژنان بە  بێسنوور و کارەکانی لەگەڵ رێکخراوی ئاژ هەر لە سەرەتای دروستبوونییەوە دەستی پێکردووە، بە پشتگیریکردنی ژنان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا و ڕاهێنانیان بە تەکنیکەکانی ڕۆژنامەوانی و چوارچێوە یاساییەکانیی، لەوانەش ئاسایشی ئەلکترۆنی و سەرکردایەتی، ئەویش بە پشتگیری حکومەتەکانی فەڕەنسا وئیتاڵیا (بە تایبەتی ئاژانسی ئیتاڵیی ANSA  و ئاژانسی فەڕەنسی CFIبۆ گەشەپێدانی بواری میدیا)، هەروەها هاوکاریی  ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان. 

 

پرۆژەی دەنگی ژنان بە بێسنوورWVWB  لە ڕێکەوتی ١/٦/٢٠٢١ دا لەلایەن دەنگی چەند ژنێکی بەهێزەوە لەشارەکانی عێراق، یەمەن، سوریا، لوبنان، سودان، میسر، ئێران، کوردستانی عێراق، ئەفغانستان، باشوری سودان و تونس دروستکراو بە بەشداری ١٢٢ ئەندامی پێکەوەبەستراو لە ٣٣ وڵاتی جیاوازەوە، هەروەها بە ئامادەبوونی رێکخراوی ناحکوومی نێودەوڵەتی هەواڵنێرانی بێسنوورRSF  و سەنتەری قەیران و پشتگیریی وەزارەتی فەڕەنسی بۆ کاروباریی دەرەوەو ئەوروپا پێکهات.

دەستپێشخەریی VFSFدوو بڕوانامەی لەلایەن ڕێکخراوی  UN Women Franceژنانی نەتەوە یەکگرتووەکان/ فەڕەنسا و دەنگی یەکسانیی نەوەکان Génération Égalité Voicesپێدراوەو براوەی خولی ٢٠٢١ ی فێستیڤاڵی دەنگی یەکسانیی نەتەوەکان بووە، هەروەها خەڵاتی دەستپێشخەریی یەکسانیی بەدەستهێناوە بۆ برەودان بە مافەکانی ژنان لە ڕێگەی ڕۆژنامەوانیی لە ناوچەجێناکۆکەکاندا. 

 

دەقی ئێستاکە: 

لە ناوچە جێناکۆکەکان و ناوچەکانی پاش جەنگ، ژنان و کچان یەکەمین قوربانییەکانی سەرپێچیی مافەکانی مرۆڤن. ئەوانن کە قورسترین باجەکان دەدەن لە کاتی ئەو شەڕ و ناکۆکییانەدا کە لە وڵاتەکانیان ڕوودەدەن. 

 

ژنە ڕۆژنامەوانەکان بە تایبەتی دەکرێن بە ئامانجی چەندین شێوەی جیاوازی توندوتیژی. دەنگەکانیان، پیشەکانیان و ئەو ژینگە پرۆفێشناڵەی کە تێیدا گەشەدەکەن زۆر جار گۆشەگیردەکرێن یاخود بە ئاشکرا پشتگوێدەخرێن. دەستگەیشتنیان بە خوێندن، ڕاهێنان و دامەزراندنیان سنوردارە. 

لە سەرەتای دەستپێکردنی دەنگی ژنانی بێسنوور لە مانگی شەشدا، ڕێکخراوی ئاژ چاوپێکەوتنی سەرهێڵی لەگەڵ ژنە رۆژنامەوانەکان و چالاکوانانی بواری یەکسانیی جێندەریی لە وڵاتە بەئامانجکراوەکاندا ئەنجامداوە، بە تایبەتیش لە عێراق و سوریا و لە نێوان مانگی جولای بۆ ئۆکتۆبەری ٢٠٢١دا. 

 

ئەو ژنە رۆژنامه‌ڤانانه‌ هۆکاریی گۆڕانکاریی دیموکراتیی گرنگن لە کۆمەڵگەکانی خۆیاندا. هێز و ئازایەتییان ناوازەیە لە وڵاتەکانیاندا، لە کاتێکدا ئەوە هەڵدەبژێرن کە زانیاریی ببەخشن سەرەڕای ناجێگیری و نائاسایشیی بارودۆخی خێزانەکانیان و ژینگە پیشەییەکانیان. 

 

دەنگی ژنان بە بێسنوور بۆ ژنە رۆژنامە نووسە عێراقی و سورییەکانی دەرەوەی وڵات بە ئامادەکاریی تۆڕەکەی، هەلێک دەبێت بۆ گەیاندن و گۆڕینەوەی بیروڕا لە ماوەی خوله‌كانی و کۆبونەوەو گفتوگۆکانیاندا. ٣٠ ژنی ڕۆژنامەنووس بانگهێشت دەکرێن بۆ قسەکردن و دەنگهەڵبڕین و گۆڕینەوەی بیروڕاکانیان، باسکردنی بارودۆخی ڕاستەقینەی چالاکوان و ژنە ڕۆژنامە-نووسەکان لە وڵاتەکانی خۆیاندا و شایەتیدان لەسەر ئەو جیاکارییانەی لە کاتی کارکردندا ڕووبەڕوویان دەبێتەوە.

 

بە سوپاسەوە بۆ ڕاپۆرت و دەنگە ڕاستەقینەکانیان، وا دەکەن کە ئێمە زیاتر لە بارودۆخی ئەو ژنانە تێبگەین کە شەڕ بۆ مافەکانیان و یەکسانیی ڕەگەزیی دەکەن لە ڕێگەی بەرهەمە میدیاییەکانیانەوە، لە کاتێکدا کە وروژاندنی کێشەی ژنان زۆر قورسە لەو وڵاتانەدا کە تێیاندا زۆربەی جار لە بابەتە گشتییەکاندا لادەبرێن. 

 

بە ئامادەبوونی بەشداربووەکان و لە کاتی گۆڕینەوەی بیروڕاکانی ئەو چالاکوانە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییانەی کە کار بۆ یەکسانیی جێندەری ومافی مرۆڤ دەکەن، بانگهێشتدەکرێن بۆ شیکردنەوەی بارودۆخی ژنە ڕۆژنامەوانەکان و بەرهەمهێنانی پێشنیاری هاوبەش، پەرەپێدانی یارمەتیی هاوبەش بۆ ژنە پیشەییە خاوەن ئەزموونەکان و هەروەها توانا گەنجەکان، پاشان کاردانەوە نواندن بۆ پێویستییە هەنووکەییەکان.

لە کۆتاییدا، ئەم سیمینارە وادەکات کە پرۆژەکەمان (دەنگی ژنان بە بێسنوور) ئامادە بکەین لە ڕووی هەلی ڕاهێنان، پاراستنی رۆژنامەنووسان و بەرهەمە میدیاییەکانیان ، هەروەها دیاریکردنی بەشداربووە گونجاوەکانەوە.

 

سیمیناری

دەنگی ژنان بە بێسنوور لە عێراق و سوریا 

١٢-١٣ ی دیسێمبەر ٢٠٢١ ( لە شاری هەولێرو لە ڕێگەی زوومەوە)

گەشەپێدانی یەکسانیی جێندەریی لە رێگەی ڕۆژنامەڤانییه‌وه‌

 

١٢ی دیسەمبەر ٢٠٢١

کاتژمێر ٩:٣٠- ١٠:٠٠ بەخێرهاتن

 

کاتژمێر ١٠:٠٠-١٠:٣٠ ناساندن

بە دوایدا وتاری دەستپێک رێکخراوی ئاژ، پاشان وتاری باڵوێزی فەڕەنسا لە عێراق، وتاری UNFPAلە عێراق، وتاری UNHCRپێشكه‌ش ده‌كرێت. 

 

کاتژمێر ١٠:٣٠-١٢:٣٠

دانیشتنی یەکەم : دەنگی ژنانی رۆژنامەنووس لە عێراق

لە وڵاتی عێراق، هەموو رۆژێک ڕۆژنامەنووسان ژیانی خۆیان دەخەنە مەترسییەوە کاتێک ڕووماڵی خۆپیشاندانەکان دەکەن یان لێکۆڵینەوە لە بابەتی گەندەڵیی دەکەن، یاخود باس لە یەکسانیی لە نێوان ژن وپیاودا دەکەن. دەبێت لەژێر ناوی خوازراودا کارەکانیان ئەنجامبدەن بۆ ئەوەی پارێزراوبن لە توندوتیژی و دەستدرێژی تەنها لەبەر ئەوەی بە کارەکانی خۆیان هەڵدەستن. هەندێک لەو رۆژنامەنووسانە تەنانەت لە خێزانەکانیشیان دووردەخرێنەوە و لەلایەن هاوسەرەکانیانەوە بەجێدەهێڵرێن. 

 

دانیشتنی یەکەم سەدای دەنگی ئەو رۆژنامەنووسانە دەبێت کە لە بواری یەکسانیی جێندەریی و مافی مرۆڤدا چالاکن. لە ڕێگەی لێدوانەکانیان دەربارەی بارودۆخیان، ئاشنادەبین بە ڕاستیی بارودۆخی ئەو رۆژنامەنووسانە لەناو ڕاگەیاندن و شوێنە گشتییەکاندا، ئەو سەختییانەی دێتە ڕێیان، ئەو ئاستەنگانەی ڕووبەڕووی دەبنەوە و پێویستییەکانیان. شازدە رۆژنامەنووسی ژن لە ١٦ ناوچەی عێراقەوە دەنگیان بەرزدەکەنەوە بۆ پەرەپێدانی ڕۆژنامەوانیی تایبەتمەند بە مافەکانی مرۆڤ و یەکسانیی جێندەریی. شازدە ڕاپۆرت دەربارەی بارودۆخی ژنان لە هەرێمەکانیاندا پیشاندەدرێت. بارودۆخەکان لەلایەن دوو ڕۆژنامەوانی ئەندامی تۆڕی دەنگی ژنان بە بێێسنوور لێکدەدرێنەوە. 

کاتژمێر ١٤:٣٠- ١٦:٣٠

دانیشتنی دووهەم: بارودۆخی ژنانی رۆژنامه‌نووسی سوریا

لە ساڵی ٢٠١١ وە، سووریا دوچاری ململانێی سەربازی و شه‌رێ ناوخۆ بووەتەوە. بەپێی تۆڕی سوریی بۆ مافەکانی مرۆڤ، بە نزیکەیی ١١٧٣٣٨ هاووڵاتی کە تێیدا زیاتر لە ٢٢،٠٠٠ منداڵ هەیە لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕەکەوە لە سوریا گیانیان لە دەستداوەو بە لایەنی کەمەوە نزیکەی ٧٠٠ ڕۆژنامەوانی پیشەیی و ناپیشەیی لە کاتی ڕووماڵکردنی بۆمببارانکردنەکاندا گیانیان لەدەستداوە یاخود لەلایەن پارتە جیاوازەکانەوە تیرۆرکراون. نیوەی دانیشتوانی وڵاتەکە ئاوارە بوون و نزیکەی پێنج بۆ شەش ملیۆن هاوڵاتی سوری، کە چارەکێکی دانیشتوانەکە دەکات لە وڵاتەکە هەڵهاتوون. چەندین ژنە ڕۆژنامەوانی سوریی بە تایبەتی دەکرێنە ئامانجی چەندین شێوازی توندوتیژیی. 

 

دانیشتنی دووهەم دەنگی ئەو ژنە ڕۆژنامەنووسە سورییانە دەگەیەنێت کە بە ناچاری لە دەرەوەی وڵات دەژین. بە گشتی بارودۆخی ژنە ڕۆژنامەنووسە سورییەکان  و کە لە هه‌رێمی كوردستان و ّڵاتانی دیكه‌ دەژین. هەندێکیان چالاکوانی بواری مافی مرۆڤ و یەکسانیی جێندەرین یاخود لە وڵاتێکی دیکە خوێندکارن. ململانێکانیان چییە؟ ئاستەنگەکانیان چییەو ئەو مەترسییانە چین کە ڕووبەڕوویان دەبنەوە لە ژینگە پیشەیی و کۆمەڵایەتییەکانیاندا؟ ژنە ڕۆژنامەنووسە سورییەکان دەنگیان بڵند دەکەن بۆ ڕۆژنامەوانیی پابەند بە مافەکانی مرۆڤ ومافی ئەو ژنانەی کە بە ناچاری ئاوارەبوون. 

 

 

کاتژمێر ١٦:٣٠- ١٧:٠٠ پشوو

 

کاتژمێر ١٧:٠٠-١٩:٠٠

دانیشتنی سێهەم: گرنگیی به‌هێزكردنه‌وه‌ی تواناکانی ژنە رۆژنامەنووسەکان لە رێگه‌ی په‌روه‌رده‌، پاراستن و نێتوۆركینگه‌وه‌. 

پێویستە ئەمڕۆکە ژنانی ڕۆژنامەنووس هانبدرێن بۆ ئەوەی کاری لێکۆڵینەوە بکەن و ڕاستییەکانی پشت چارەنووسە بەئازارەکانی ژنان بخەنە ڕوو، چونکە ئەوان ئەو چینەی کۆمەڵگەن کە دەبنە یەکەمین قوربانییەکانی جەنگ و بێدەنگ دەکرێن. دەبێت تواناکانی ژنە رۆژنامەنووسەکان بەهێزبکرێن نەک تەنها بە تەکنیکەکانی لێکۆڵێنەوە، بەڵکو لە بەرهەمهێنانی بابه‌تی رۆژنامه‌وانیدا و دەبێت هێڵێکی گرنگی کردارەکان بێت کاتێک باس دێتە سەر فێرکردنی ڕۆژنامەوانی لە زانکۆکاندا و لە ئاستی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤدا کە کار بۆ مافەکانی ژنان دەکەن. 

 

سەلامەتی ڕۆژنامەنووسە ژنەکان و چالاکوانەکانی مافی مرۆڤ پرسێکی گرنگی تۆڕی دەنگی ژنان بە بێسنوور ە. پێویستە پارێزراوبن و ئەو سەرچاوانەی کە بەکاری دەهێنن لە کاتی کارکردندا پارێزراوبن. دەبێت کەسێکی سەلامەت و پارێزراویان بۆ دابینبکرێت لەسەر هێڵی ئینتەرنێت کە تێیدا بابەتە میدیاییەکانیان بڵاوبکەنەوە و دەبێت جەخت لەسەر مافی خاوەندارێتیی بابەتەکانی خۆیان بکرێتەوەو تۆڕێکی پەیوەندیی سەلامەتیان بۆ فەراهەم بکرێت. 

 

لە هەما کاتدا، ژنە رۆژنامەوان و چالاکوانەکان دەیانەوێت پەیوەندی بەو هاوپیشانەیانەوە بکەن کە لە وڵاتەکانی دیکە دووچاری هەمان مەترسی و ئاستەنگ دەبنەوە، بۆ ئەوەی بتوانن یارمەتی یەکتری بدەن. بازنەیەکی متمانەپێکراو دەتوانرێت لە نێوان ئەم ژنانەدا دروستبکرێت لە کاتێکدا ئامرازە دیجیتاڵییەکانیان پارێزراوبێت، لە کاتێکدا ڕاهێنانیان پێکرابێت کە ئاسایشی خۆیان بپارێزن، هەروەها لەکاتێکدا کە چوارچێوەیەکی یاساییان، بە تایبەتی لە فەڕەنسا بۆ دەستەبەربکرێت بە مەبەستی پاراستنی بابەتە سەرهێڵەکانیان لە سانسۆرکردن و سزادان. بە بەهێکردنی پەیوەندییەکانیان، رۆژنامەنووسە ژنەکان و چالاکوانەکان دەتوانن ڕێبازێکی بەهێزتر ڕێکبخەن. 

١٣ ی دیسەمبەری ٢٠٢١

کاتژمێر ٩:٠٠- ١١:٣٠ ڕیکۆردکردنی پۆدکاست

 

کاتژمێر ١١:٣٠- ١٣:٠٠

دەرئەنجام و پێشنیارکردن بە بەشداریکردنی ‌هەواڵنێرەکان و ڕۆژنامەنووسەکان وهاوبه‌شه‌كان.

bottom of page