بانگهێشتکردن
وێبنەری داخستنی پرۆژەی
پێگەی من "مكانتي" - عێراق ویەمەن
"ئەنجام و پێشنیارهكان"
١٥و١٦ی شوباتی٢٠٢٢عەرەبی،فەرەنسی وکوردی
ئاژانسی فەڕەنسی سی ئێف ئای بۆبەرەوپێشبردنی میدیا بەهاوبەشی لهگهڵ ڕێکخراوی ئاژ بۆهاوکاری مرۆیی وڕۆژنامەوانیی وهەروەها بەپشتیوانی وەزارەتی فەڕەنسیی بۆکاروباری دەرەوە وئەوروپا،خۆشحاڵە بەبانگهێشتکردنتان بۆسیمینارێکی ئۆنڵاین بۆداخستنی پرۆژەی پيگەی من(مکانتی) لهعێراق ویهمهن.
پڕۆژەی پێگەی من "مكانتي" کە دوو ساڵی خایاند (لە شوباتی ٢٠٢٠)، دەرفەتی بۆ زیاتر لە ٢٠٠ ژنی ڕۆژنامەنووس و ڕۆژنامەنووسانی داهاتووی عێڕاقی و یەمەنی ڕەخساند تا بتوانن شوێن وپيگەی خۆیان لەنێومیدیای ووڵاتەکانیان دروستبکەن. لەڕێگای بەشداریکردن لەچەندین خولی ڕاهێنان لەبوارەکانی یاسا،ئاساییش، بەڕيوەبردن، سەرپەرشتیاریکردن، داڕشتن وهەروەها بەرههمهينان. ئەوژنانە، کە لەناوچەجیاوازەکانی عێڕاق ویەمەنەوە هاتبوون، وەنوێنەرایەتی پێکهاتە جیاوازەکانی کۆمەڵگاکانیان دەکەن، توانیان شارەزایی ومەعریفەی پیشەییەکانی خۆیان سەبارەت بەیەکسانی جێندەرو مافەکانی ژنان پتەوتربکەن.
پڕۆژەی مكانتي لەلایەن ئاژانسی فەڕەنسی بۆبەرەوپێشبردنی میدیا،بەهاوبەشی ڕێکخراوی هاوکاری مرۆیی وڕۆژنامەوانیی، وناوەندی خوێندنی ئابووری ومیدیا لەیەمەن، وهەروەهاسەکۆی ئافرەتانی ڕۆژنامەنووسی عيڕاقی هاتەجێبەجيکردن.
لەڕێگەی ئەم وێبینەرەوە،خوازیارین ئەنجامەکانی پڕۆژەکە بخەینە بەرچاو وشیکردنەیەک بکەین بۆئەگەرە چاوەڕوانكراوەكان و پێشنیارهكان بۆزیاترپتەوکردنی پێگەی ژنان لەمیدیاکانی عێراق ویەمەن. هەربۆئەم مەبەستە،ڕۆژی١٦ی شوبات لەپاشنیوەڕۆ، لەڕێی ڕێوڕەسمێکی خەڵات بەخشیندا، باشترین ناوەڕۆکەکان کەتەرخانکراوە بۆتەوەرە جۆراوجۆرەکانی پەیوەست بەڕەوشی ژنان لەیەمەن وعێراق خەڵاتدەکەین (لەهەروڵاتێک،خەڵاتێک بۆلەهەریەک لەپۆلێنێەکان: پۆدکاست، ووتارو ڤیدیۆ)
تکایە له رێگهی ئهم لینكهوه ناوی خۆت تۆمار بكه
https://us06web.zoom.us/webinar/register/WN_VgjejDqjR5WTc2lT8DTVaQ
پرۆگرامی وێبینهر
وێبنەری داخستنی پرۆژەی پێگەی من"مکانتی" - عێراق و یەمەن
"ئەنجام و ئەگەرە چاوەڕوانكراوەكان"
١٥و١٦ی شوباتی٢٠٢٢(عەرەبی،فەرەنسی وکوردی)
(میانڕەوی وێبنەرلەلایەن ڕۆژنامەوانێکی فرانس٢٤ەوەدەکرێت)
سێشەممە15 شوباتی2022 (کاتژمێر09:00-12:00 بەکاتی فەرەنسا) (کاتژمێر11:00-14:00 بەکاتی عێراق ویەمەن)
09:00 – 09:10
مەراسیمی کردنەوە:
پێشکەشکردنی بەرنامەی وێبنەرو میوانەکان
ناساندنی پڕۆژەی پيگەی من"مکانتی" بەڤیدیۆ
09:10-10:20
بەشی یەکەم: ووشەی دەستپێک لەلایەن نوێنەرانی وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا وئەوروپا،CFI سی ئێف ئای، وهەریەک لەباڵیۆزخانەکانی فەرەنسا لەیەمەن وعێراق.
قسەکردنی هاوبەشەکان AHJ-SEMC-IWJF
10:20 – 10:30
پشوو
10:30 – 12:00
بەشی دووەم: پێشکەشکردنی ئەنجامە سەرەکییەکانی پرۆژەی"مکانتی"
شایەدحالی ڕۆژنامەنووسان وخويندکاران، دەزگاکانی ڕادیۆ لەیەمەن (ڕادیۆی لاناویەمەن تایمز) وەهەروەها پەیمانی ڕاهێنەران وشارەزاییان.
12:00
کۆتاییهێنان بەبەشی یهکەمی وێبنەرەکە ودووپاتکردنەوەی ژووان بۆدوانیوەڕۆی ڕۆژی داهاتوو.
چوارشەممە16 شوباتی2022 (کاتژمێر17:00-14:00 بەکاتی فەڕەنسا)
(کاتژمێر19:00-16:00 بەکاتی عێراق ویەمەن)
14:00 - 15:30
بەشی سێیەم: شوێنی ژنان لەنێومیدیاکان،ئهو لێکۆڵینەوەکانی ئەنجامدراون و ئهو پلاتفۆڕمەکانی دروستکراون
پێشکەشکردنی ئەنجامی توێژینەوەکان لەسەرشوێنی ژنان لەنێونێوندەکانی ڕاگەیاندن لەیەمەن وعێراقدا.
Makanati.net وHodaj.netلەلایەن تیمەکانی پلاتفۆڕمەکانی نمایش دهكرێن.
15:20 – 15:30
پشوو
15:30 – 16:10
ڕێوڕەسم یخەڵاتکردن بۆباشترین ناوەڕۆک لەسەربابەتە جۆراوجۆرەکانی پەیوەست بەڕەوشی ژنان لەیەمەن وعێراق لەلایەن لێژنەی ههڵبژاردن.
(لەهەروڵاتێک،خەڵاتێک بۆلەهەریەک لەپۆلێنێەکان: پۆدکاست،ووتاروڤیدیۆ)
قسەکردنی ٦خەڵاتکراوەکە
16:10 – 16:15
پشوو
16:15 – 16:50
بەشی چوارەم:پوختەی ئەنجامەکان وگرفتەکان،وڕوانگە وپێشنیارەکان.
گفتوگۆو ئاڵوگۆڕ لەگەڵ بەشداربووان ورۆژنامهنووسان ومیدیاو ئهوزانکۆکانی هاوكاری پرۆژەی"مەکانهتی"بوون.
ڕوانگەکان وپێشنیارەکان لەلایەن هاوبەشەکانەوە.
16:50 – 17:00
سوپاسگوزاری،ئەنجامەکان وداخستنی پڕۆژە.
تکایە له رێگهی ئهم لینكهوه ناوی خۆت تۆمار بكه
https://us06web.zoom.us/webinar/register/WN_VgjejDqjR5WTc2lT8DTVaQ